دایە گیان [Daya Gyan]
Songs
2024-11-26 13:54:52
دایە گیان [Daya Gyan]
دایه گیان بگری له سەر خاکم کەوا شینم دەوێ
زۆر بگریێ دایه گیان فرمیسکی خوینینم دەوێ
من گوڵی سەد ئارەزوویی ژینم لە خاکا خەوتووە
خاکی مەیدانی خەبات ڕەنگینی خوێنی من بووە
دامەنیشە دایە گیان بۆ هاتنی من چاوەڕێ
دڵنیا بە، بەسیەتی، بۆ دەنگی دەرگا مەگرە گوێ
من کچی کوردی شەهیدی ڕێی خەباتم دایە گیان
کۆتری خوێنینی پەری باخی وڵاتم دایە گیان
مامۆستا شەریف
- Artist:Sarang Seyfizadeh