دایە [Daye] [Transliteration]

Songs   2024-11-05 07:32:45

دایە [Daye] [Transliteration]

دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم

ئه‌ی دایه‌ی ئه‌شق و ئه‌وینم

دوور له‌ تۆ من چیم ئه‌ی دایه‌

چۆن بژیم بێ تۆ لایلایه‌

کوا لایلایه‌ و ده‌نگی نه‌رمت

کوانێ خۆشی کۆشی گه‌رمت

تاکو ماوم له‌م دونیایه‌

بۆ تۆ ده‌ژیم ته‌نها دایه‌

ئه‌گه‌ر دوورم له‌ تۆ دایه‌، ژیانی من له‌ مه‌رگایه‌

به‌ڵام گیانم وه‌ک په‌پووله‌، هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر سه‌رتایه‌

ڕوحم کلۆل و برینه‌، جه‌سته‌م ئاواره‌ی زه‌مینه‌

ته‌نیا ده‌نگێ توخوا دایه‌، ڕزگارم که‌ له‌م هه‌ودایه‌

له‌ باوه‌شی گه‌رمی تۆدا، فێری ئیشقی نشتیمان بووم

ئه‌و ڕۆژانه‌ی له‌ تۆ دوور بووم، له‌ ژیانم په‌شیمان بووم

هه‌روه‌ک چرۆی لێوی به‌هار، ئاواره‌بووم به‌ ده‌ست ڕۆژگار

ده‌بێ ڕۆژێک بتبینمه‌وه‌، ئه‌ی دایه‌ گیان دایه‌ی ئازار

ئه‌گه‌ر دوورم له‌ تۆ دایه‌، ژیانی من له‌ مه‌رگایه‌

به‌ڵام گیانم وه‌ک په‌پووله‌، هه‌میشه‌ له‌ سه‌ر سه‌رتایه‌

ڕوحم کلۆل و برینه‌، جه‌سته‌م ئاواره‌ی زه‌مینه‌

ته‌نیا ده‌نگێ توخوا دایه‌، ڕزگارم که‌ له‌م هه‌ودایه‌

دایه‌ گیان دایه‌ی شیرینم

ئه‌ی دایه‌ی ئه‌شق و ئه‌وینم

دوور له‌ تۆ من چیم ئه‌ی دایه‌

چۆن بژیم بێ تۆ لایلایه‌

کوا لایلایه‌ و ده‌نگی نه‌رمت

کوانێ خۆشی کۆشی گه‌رمت

تاکو ماوم له‌م دونیایه‌

بۆ تۆ ده‌ژیم ته‌نها دایه‌

Zakaria Abdulla more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:Pop
  • Official site:http://www.zakariamusic.com/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Zakaria_Abdulla
Zakaria Abdulla Lyrics more
Zakaria Abdulla Featuring Lyrics more
Zakaria Abdulla Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs