دێم و دێم [Dem w Dem] lyrics

Songs   2024-11-30 15:45:28

دێم و دێم [Dem w Dem] lyrics

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

ئه‌ی ڕه‌فیقان، ئه‌ی عه‌زیزانی ووڵات

ئه‌ی برای هاوسه‌نگه‌ری جه‌رگه‌ی خه‌بات

ژانی ناسۆری جیاییم چێشتووه‌

هه‌رچی خۆشم ویسوتووه‌ جێم هێشتووه‌

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

كورده‌واری، ئه‌ی ووڵاته‌ جوانه‌كه‌م

ڕۆڵه‌كه‌م ، خێزانه‌كه‌م ، باوانه‌كه‌م

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له‌بیرم ناچنه‌وه‌

ئێستە بمبینن، ئه‌رێ ئه‌مناسنه‌وه‌؟

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

هه‌ر ده‌پێوم کێو و شاخ و چۆڵ و ده‌شت

دێم به‌ره‌و كوێستان ، به‌ره‌و باخ و به‌هه‌شت

دێم به‌ره‌و ئه‌و دار و به‌رد و به‌نده‌نه‌

دێم به‌ره‌و ئه‌و باخ و مێرگ و چیمه‌نه‌

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم به‌ره‌و هۆبه‌ و هه‌واری با سەفا

دێم به‌ره‌و لادێ ، به‌ره‌و كانگای وه‌فا

دێم و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی كوێستانی كورد

دێم و ده‌چمه‌ شه‌وڕنی بێستانی كورد

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

شیوه‌نی من شینی كوردی بێ به‌شه‌

ئه‌و گه‌له‌ی حاشا ده‌كه‌ن لێی و هه‌شه‌

دێم هه‌تا هه‌مبێ بڕست و بیر و هۆش

گه‌ر گلاشم كورده‌واری و ئێوه‌ خۆش

تابمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

هێمن

Nasir Rezazî more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Nasser_Razazi
Nasir Rezazî Lyrics more
Nasir Rezazî Featuring Lyrics more
Nasir Rezazî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs