دڵ لە حەسرەت [Dil le hesret] lyrics

Songs   2024-12-01 22:54:35

دڵ لە حەسرەت [Dil le hesret] lyrics

دڵ له‌ حه‌سره‌ت غه‌مزه‌که‌ی دوو نه‌رگسی پڕ خه‌وته‌وه‌

وه‌ک خه‌می زولفت عه‌زیزم چوو به‌ ڕوودا که‌وته‌وه‌

تفڵی دڵ چونکێ گڕووی قه‌ندی له‌بی تۆی گرتووه‌

دوێشه‌وێ تاکو به‌یانی هه‌دادانی نه‌بوو نه‌سره‌وته‌وه‌

دڵ له‌ وه‌ که‌وتووته‌ زیندانی خه‌مت قوربانتم

تایه‌کی زولفت بنێره‌ به‌ڵکوو بۆم ده‌ربێته‌وه‌

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

چه‌نده‌ خۆشه‌ عوشره‌تی په‌نهان نیگارت ڕووبه‌ڕوو

موتریب و ساقی له‌ لایێک خونچه‌ده‌م یه‌ک مه‌ه جه‌بین

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

گه‌ه سه‌ماعی به‌ربه‌ت و ساز و سوراحی له‌علی ناب

گا له‌ باخی ته‌لعه‌تی یاران گوڵی خونچه‌ چنین

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

خۆزگه‌ به‌ دوێنێ شه‌وێ وا دوو به‌دوو بوین ئه‌من و یار

تا سه‌حه‌رمان عه‌یش و عوشره‌ت بوو مه‌زاح و پێکه‌نین

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

ده‌م به‌ده‌م ساعد له‌ گه‌ردن لێو له‌ سه‌ر لێو ڕوو به‌ڕوو

ده‌ست له‌سه‌ر سینه‌ خه‌ریکی گوڵچنین و به‌ی گوشین

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

گه‌ه له‌ باخی سینه‌دا سه‌یری دوو نارنجم ده‌کرد

گا له‌ گوڵزاری جه‌مالیدا ته‌ماشای یاسه‌مین

سوبحده‌م هه‌نگامی گوڵ سۆزه‌ی نه‌سیمی عه‌نبه‌رین

چه‌نده‌ خۆشه‌ باده‌ وه‌رگرتن له‌ تۆ ئه‌ی نازنین

Necmedîn Xulamî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Necmedîn Xulamî Lyrics more
Necmedîn Xulamî Featuring Lyrics more
Necmedîn Xulamî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs