دڵێكی سپی [Dlêkî Spî] lyrics
Songs
2024-11-07 06:25:51
دڵێكی سپی [Dlêkî Spî] lyrics
وتیان وا خەریكە تەمەن بەیانی پیری دەر ئەكا
وتم نەخێر ئەو سپێتیە ڕەنگی دڵمە و وا سەر ئەكا
تخوا پێم مەڵێن بیگۆڕە و ئەو ڕەنگە سپیەت لێ نایا
هەر تاڵەی لە پەڕەیەكە دنیایە چیرۆكی تیایە
(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو ئەی زەمانە)
ناخم وەك چلەی هاوینە،تەنها قژم وەك زستانە
ڕەنگی بەفر عەیبی،چییە خۆ من هێشتا دڵم جوانە
سەیرم لێ دێ گەرمی سینەم ئەو بەفرە ناتوێنێتەوە
ڕەنگی بە ناهەق براوم لە زەمەن ناسێنێتەوە
(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو زەمانە)
كوا سپی مانای پیریە كەس نەیكا بە دەنگوباسێ
ئەوەی ژیر بێ خۆی تێدەگا كە ئەوین تەمەن ناناسێ
هەرچۆنێ بم هەر خەم خۆر و هەر هاوڕێكەی هەمووتانم
تەنها وێنەكەم گۆڕاوە هەر عاشقەكەی جارانم
(ئەی زەمانە ئەی زەمانە وەفای بۆ كێ بوو زەمانە)
- Artist:Bahjat Yahya
- Album:دڵێكی سپی