دڵدار [Dldar] lyrics

Songs   2024-12-28 22:53:30

دڵدار [Dldar] lyrics

لە خۆشی تۆیە، ڕۆح جێ ناهێڵێ زیندانی جەستەم

سەرانسەر دنیا سەرابە بێ تۆ، بە تۆ وابە ستەم

بادەی عەشقی خۆت، بڕژێنە ڕۆحم جامم فڕێ دا

یارانم جێ هێشت، چارەنووسی خۆم بە تۆ گرێ دا

ئەم جار واهاتووم، ناگەڕێمەوە بێ وڵامی تۆ

لەسەر میحرابی ڕووتا ، بووم بە بت بێ وڵامی تۆ

چۆن بۆم بڕوانی، تازە جارێ تر دەرگا بەرنادەم

چەن بمتۆرێنی، دڵم بشکێنی هەر لەسەر وادەم

لە دەرەوەێ خۆم، بۆ تۆ ناگەڕیم تۆ لە ناخم دایت

تۆ ئەێ دڵنشینم ، دەمێک وەک یاریت، دەمێکیش خودایت

هۆنراوه‌: هێمن مام نادر

Sarang Seyfizadeh more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Xwarin)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Sarang Seyfizadeh Lyrics more
Sarang Seyfizadeh Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs