شەهیدی وەتەن [Şehîdî Weten] [Transliteration]
Songs
2024-12-26 00:11:01
شەهیدی وەتەن [Şehîdî Weten] [Transliteration]
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشـم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامـەردانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادیه
تۆپ و شه‌ستیر و که‌له‌بچه لام وه‌کوو ئه‌فسانه‌یه
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو جەلادەی هیوای بە بەندیخانەیە
چه‌کی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوه‌ڕه
راپه‌ڕینه هه‌ڵمه‌ته پڕ نه‌عره‌ته‌ی کوردانه‌یه
هۆنراوەی پیرەمێرد و قانع
- Artist:Kale Atashi