لە دەستم دێ [Gar la dastm be] lyrics
Songs
2024-12-23 20:58:46
لە دەستم دێ [Gar la dastm be] lyrics
لە کام دەرگاوە ڕێگات پێبگرم
تا جێم نەهێڵی لە ژوورەکەمدا
بە کام گۆرانی بتلاوێنمەوە
تا ئەسیرت کەم لەناو سینەمدا
بە کام تاقەوە من هەڵتواسم
تاکو ئیخۆم بی بۆ لەمەودوا
بە کام جەهەنەم سزای من ئەدەی
تا گوناهێک بم شەو لە باوەشتا
گەر لە دەستم بێ وات دائەفرێنم
سێبەرت من بم ڕویشت لە من بێ
هەناسەکانت پڕ بن لە تاسەم
تاسەی خەیاڵێک هەر جەستەی من بێ
گەر لە دەستم بێ شەقام هەیە
ڕاگریان ئەکەم بۆ هیچ کوێ نەتبەن
هەنگاوەکانت هەر بێن بۆ لای من
شۆستەکان بێ من ڕێگات پێ نەدەن
گەر لە دەستم بێ گشت خۆشی دونیا
وورد دەهۆنمەوە بۆ ڕووگەی باڵات
کە تۆ دوور بی لێم نەما نە هاوڕێ
دادیش بە بێ تۆ بە دادم ناگا
هاوارم خامۆش کە تۆ خامۆشی
خونچەش پشکوتی لە بیر خۆی ئەبا
گەر ئاگری عەشقت نەمکا بە زووخاو
بە نەسیم ئەڵێم ئیتر هەڵنەکات
- Artist:Rawa Jamal