گه‌لێک جوان [Gelê ciwan] lyrics
Songs
2024-11-29 22:54:15
گه‌لێک جوان [Gelê ciwan] lyrics
گه‌لێک جوان و گوڵ وێنه‌یه وهشینا
وه‌کوو جه‌سته‌ی له‌و هه‌ردانه ئهپهخشا
وێنه‌ی چاوی ئه‌ستێره کان له ئاسمان
ئه‌یان ورشاند ئه‌یان پرشان ئهجریوان
کام شه‌و ڕه‌ش بوو کامی تاریک و توون بوو
له‌م شه‌وه‌دا وه‌کوو مۆمێک دیار بوو
به‌سته‌ی ده‌م بوو هه‌وێن بوو بۆ گۆرانی
بۆ شه‌وانی به‌هاری نه‌وجوانی
که‌ره‌سه بوو بۆ هه‌ڵبه‌ستی دڵداری
دره‌ختێ بوو بۆ جریوه‌ی پاساری
مایه‌ی خۆرپه‌ی دڵی گه‌رمی نازدار بوو
ساڵ دوازده مانگ ئه‌و هه‌میشه به‌هار بوو
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Gulaley Sûr