Gel ki şafaklar tutuşsun [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-12-01 17:58:40
Gel ki şafaklar tutuşsun [Kurdish [Sorani] translation]
لە ناو تاریکییەکانەوە، لەگەڵ شەفەقا وەرە، لەگەڵ خۆرا وەرە
لە ناو خوێن و باروتەوە، لەگەڵ بەرەنگاریا وەرە، لەگەڵ قینا وەرە
وەرە گوڵی من وەرە
کە باران کردی بە لافاو، چەمەکانیش پڕ بکە و وەرە
کە ئێمە کەوتینە شەڕەوە، بکەوە ناو عەشق و وەرە
وەرە گوڵی من وەرە
کە مەیدانەکان پڕ بوون،لە شارەوە وەرە، لە مەزراکانەوە وەرە
کە لە زیندانەکان بوو بە هاوار، زنجیرەکان بشکێنە و وەرە
وەرە گوڵی من وەرە
وەرە با شەوەکان شەق بەرن، وەرە با شەفەقەکان یەکگرن
بۆ خۆمان بێت بەری ئارەقی نێوچەوانمان
بۆ خۆمان بێت بەری ڕەنجی خۆمان
- Artist:Grup Yorum