گەلاوێژە [Gelawêj]
Songs
2024-12-25 08:23:03
گەلاوێژە [Gelawêj]
گەللەو گەللە و گەللە وەی وەی لەو گەلاوێژە
خودا لێمی نەستێنی ، ئەو بەژن و باڵا ڕێزە
ئەرێ ڕەشە رێحانە، وەڵلا ڕەشە رێحانە
گیان گیان خۆمی پێ ڕەش کەم
وەڵلا لە دوای باڵاکەت، گیانە لە دوای باڵاکەت
وەی وەی دڵ وە کێ خۆش کەم؟
ئەرێ قەسەم بەو مانگە، وەڵلا قەسەم بەو مانگە
گیان گیان خەرمانەی داوە
گیانە هێشتا مەیلی تۆم، وەڵلا هێشتا مەیلی تۆم
گیان گیان بە کەس نەداوە
ئەرێ لە دوورەو هاتم، ئەرێ لە دوورەو هاتم
گیان گیان بناسە دەنگم
گیانە تۆزی کەش وکێو، وەڵلا تۆزی کەش وکێو
وەڵلا نیشتەوە لە ڕەنگم
- Artist:Sadiq Tarif
- Album:Kordaneh