گوڵی ئاوات [Guli Awat] lyrics
Songs
2024-11-26 10:29:49
گوڵی ئاوات [Guli Awat] lyrics
ئەی گوڵی ئاوات گەشەت بێ و پێ بکەنە
نەختێ نرخ و فەڕ بدە بەم چیمەنە
سەرپەرۆشی بۆنی ئێوارانتە
یان پەرێشانی پیاڵەی گوڵشەنە
کوا لە کوێیە بولبولی سەودا سەرت
بۆچی بێ ئاوات و سۆزی دەگمەنە
گوڵ وتی ئاسمانی پاکی نیشتمان
پڕ تەم و هەور ی بەد و نا ڕەسەنە
وا لە ژێر تینی گڕی داگیرکەرا
هەردەیی ڕەنگیننی خاکم ڕوتەنە
سەیری پەنجەی دوژمنی تینوو بە خوێن
نەو گوڵی لاوان ئەکاتە دەسکەنە
پێکەنە ئێێستا لە جێگەی دەست و پێ
بۆ قەفی زنجیری دوژمن گەردنا
وا لە جێگەی ناز و ناڵینی کەمان
هەر زڕەی زنجیر و زرمەی پێوەنە
- Artist:Hama Jaza