گوڵ‌نیشان [Gulnîşan] lyrics
Songs
2024-11-21 09:33:59
گوڵ‌نیشان [Gulnîşan] lyrics
ده‌سه‌ڵاتی من چی بوو نه‌ردی به‌ختم وای هانی،
چه‌رخی چه‌پ وای لێ کردووم تۆ بۆخۆشت ده‌یزانی،
گوڵ نیشان گوڵ نیشان ئه‌سمه‌ر حالم په‌رێشان،
هه‌ر چه‌ند که‌وتمه غه‌ریبی ناشکێنم عه‌هد و په‌یمان،
شه‌رته تا دڵ زیندوو بێ، شه‌رته تا غونچه بروێ،
تا بولبول له باغان بێ، دڵ له دووریت ناسره‌وێ،
ئه‌ی بووکی کورده‌واری ئه‌ی ئه‌وینی دڵداری،
دڵ لانه‌ی یادی تۆیه له مه‌ستی و له بێداری،
ئه‌گه‌ر بای مه‌ینه‌ت گه‌رد بێ تا بۆم به‌و گه‌رده‌بادا،
بچێته پشتی هه‌وران گه‌ردان بێ له هه‌وادا،
دڵم هه‌ر له دو سه‌ودای کیژی کوردستانه‌وه،
عیشقت زیندوو ئه‌مێنێ بێ به‌ر بم له‌م سه‌ودادا.
- Artist:Mazhari Xalqi
- Album:Bijareyên Mezher Xaliqî (1959-1986)