هێڵی سو‌و [Hêlî Sûr] lyrics
هێڵی سو‌و [Hêlî Sûr] lyrics
نێوان دوو گوندی ئێمه هێڵێکی سوور نراوه
هه‌ر بستێکی ئه‌م خاکه وڵاتێ تری ناوه
فڕینی دوو په‌پووله به‌ره‌و یه‌کدی تاوانه
قۆڵ به‌ست کراوه ژیان ئازادی له زیندانه
وڵاتی کانیاوه‌کان تینووی تاوێک بارانه
به‌سه به‌سیه‌تی زستان به‌هاری سه‌رهه‌ڵدانه
تۆ چه‌کت له ده‌س دایه و منیش پێنووسی هه‌ڵده‌گرم
به گۆله لێیده تۆ منیش به وشه سینگی هه‌ڵده‌دڕم
پێشمه‌رگه و گه‌ریلا هه‌ردوو بۆ یه‌ک مه‌به‌ست
پارێزگاری له گه‌ل و نیشتمان مان و به‌س
پێنووس بنووسه به تکانی خوێن له ڕۆژئاوا
لایه لایه ده‌نگی تفه‌نگی یه بۆ منداڵی ساوا
پێنووس بڵێ کۆبانی،ئاڵای خۆڕاگری کوردانی
ئستا تۆی که هێمای سڕینه‌وه‌ی لۆزانی
دنیا کوێره، گوێی که‌ڕه،دڵی سارده
نابینێ و نابیستێ که کوردین و کوردستانی
جه‌لاولا،خانه‌قین و شه‌نگاڵ خۆڕاگر بن
کۆبانی ئاڵترناتیڤه،ڕۆڵه‌ی خۆر و ئاگر بن
مه‌هاباد، سنه وکرماشان به‌ڵێنی یان داوه
قامیشلوو، دێرسیم و ئامه‌د له سه‌ر پێ راوه‌ستاوه
ده‌س درێژی هێڵی سووره، سنوور واتای نه‌ماوه
گه‌لی یه‌ک گرتوو نابه‌زێ، وڵاتشی پارێزراوه
که‌لهڕ زووانم، مانیشت نیشته جام
ده‌فته‌رێ ئۆمرم ئه‌گه‌ر بی ته‌مام
کوردستان بزان مانیشت نشینم
نیه تونم زامێ وه گیانت بونم
- Artist:Navid Zardi