حبيبتي [Habibati] [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-11-05 19:13:23
حبيبتي [Habibati] [Kurdish [Sorani] translation]
خۆشەویستم؛ ئەگەر ڕۆژێک دەربارەی من لێتیان پرسی
(زۆر بیرمەکەوە (دەستبەجێ
بە هەموو شانازییەکەوە پێیان بڵێ؛
خۆشی دەوێم، خۆشمی دەوێت، زۆر خۆشی دەوێم
بچکۆلەکەم؛ ئەگەر ڕۆژێک زەمیان کردیت
کە بۆچی قژە ئاوریشمیەکەت کورت کردووە
پێیان بڵێ؛قژم کورت کردووە
چونکە ئەوەی کە من خۆشم دەوێت حەزی لێیە کورت بێت
بچکۆلەکەم؛ ئەگەر بەیەکەوە سەمامان کرد
(لەبەردەم مۆمدا ، سەمایەکی کارتێکەر (هەستبزوێن
هەموویان گومانت لێدەکەن کە لەناو باڵەکانمدا
پەپولەیەکبیت بفڕیت
وە لەسەماکەت بەردەوامبە
یا لیل ....یا لیل...یا عێن ،،،،یا عێن
بە هێمنی
بە هێمنی
(سەر سنگم بکە بە پێخەف (سەرین
وە بە هەموو شانازییەکەوە بچرپێنە؛
خۆشی دەوێم، خۆشمی دەوێت، زۆر خۆشی دەوێم
خۆشەویستم، ئەی هەزار جار خۆشەویستم
خۆشەویستیم بۆ چاوەکانت گەورەیە
وە هەمیشە گەورە دەمێنێتەوە، هەمیشە گەورە
- Artist:Kazem Al-Saher