هخاف من إيه [Hakhaf Men Eah] [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-12-27 13:14:59
هخاف من إيه [Hakhaf Men Eah] [Kurdish [Sorani] translation]
لەچی بترسم؟
ئەوەی لەناخمایە پێی دەڵێم
لەچی بترسم!
ڕقم لەبوونی ئەوە لەگەڵما
زۆر ماندووبووم و بەسە و بۆچی ماندووبم!؟
(x2)
چەندە كاتم لێ تێپەڕی و فرمێسكەكانم چاومی نقوم كردبوو!
ئەوەی نزیكترین كەسە لێم، ئەو بوو كە ئازاری دەدام
ئەی دڵم هەوڵبدە ئەگەر لەبیری كردم، لەبیرم ببەرەوە
لەناخمدا جێگا نەماوە
بۆ برینداری و هەروەها دابڕان
ئەم چیرۆكە لەمێژە تەواوبووە
لەمەودوا بەچی دەچێت (چیتر سوودی چییە)!؟
بێزاربووین لە قسە لەگەڵ یەكتر
و خەونەكانی پێشوومان لەیادكرد
ئاساییە لەیەكتر جیابینەوە وەك هەر كەسانێكی تر
بەمن چی كە دەیبینم لەیادم دەكات!
بەمن چی ئەم تەمەنە شتێكی تری تیایە!
تا لەدەستی بدەم لەپێناو ئەوەی تەمەنم لەگەڵی بمێنێتەوە؟
(x2)
- Artist:Elissa
- Album:Saharna Ya Leil (سهرنا يا ليل 2016)