Hasta siempre [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-11-29 13:35:30
Hasta siempre [Kurdish [Sorani] translation]
لووتکه کانی مێژوو وتیان
خۆشمان بوویی
هەتاوی ورەی بەرزت بوو
لە گەمارۆی مەرگەساتا گوشی کردین
[Chorus]:
ناخی دلمان
پڕە لە عەشقی زولالی
هەست کردنە وە بە حوزوورت
هاورێ فەرماندە؛ چە گەوارا
کە دەستانی بەهەیبەت و مەزنی تۆ
تەوژم ئەداتەوه مێژوو
سەراسەری سەنتا کلارا
بەخەبەری دیداری تۆن
[Chorus]
هاتوویتەوە گڕ بەردەیته گژەبای در
بە هەتاوانی بەهاری
کە ئاڵای سوور بالا بکا
بە تیشکی زەردەخەندەکەت
[Chorus]
ئەشقی شۆڕش پەروەری تۆ
سەرەتای تازەی خەباته
کاتێک هەمووان سەوداسەری
دەستانی رزگاریبەخشت
[Chorus]
ئێمەش پەیگیرو پێ داگر
چۆن جاران- شان بە شانی تۆ
لەگەڵ فیدەل، بەڵێنمان بۆت بەردەوامە
هەتا هەتایە؛ فەرماندە
[Chorus]
- Artist:Carlos Puebla
- Album:Single (1965)