هه‌توان [Hatwan] [Kurdish [Kurmanji] translation]

Songs   2024-11-07 10:55:27

هه‌توان [Hatwan] [Kurdish [Kurmanji] translation]

چاوم مۆمی تەمەنتە؛ وا بۆت دائەگیرسێنم

جەژنی لەدایک بوونتە رۆحم بەدیاری دێنم

گوڵی باخی ژیانم رێگەی ژینت گوڵ رێژ بێ

لەتەمەنی من بروا تەمەنی تۆ درێژ بێ

خۆزگە ئێستا لامەبوی تێر لە سیمات دەم روانی

تێر گۆرانیم بۆت ئەوت پر بەدڵ ئەم دوانی

کە گەورە بوی دەزانی نازداری بابە و دایە

بۆ جودایی ئازیزان زەمەن چەند بێ پەروایە

فرمێسک و خەندەی لێوم هەمووی ئیلهامی تۆیە

رەنگاڵەیی ژیان لام بێ تۆ بێ رەنگ و بۆیە

خۆری ئاواتی ژینم خۆرت لێ ئاوا نابێ

لە چاوەروانی تۆدام تا تەمەن ئاوا ئەبێ

Bahjat Yahya more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Bahjat Yahya Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs