Hepsi geçer [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-12-28 03:21:08
Hepsi geçer [Kurdish [Sorani] translation]
چی هەیە لەم دونیایە کە تێنەپەڕێت ؟
هیواکان و خۆشەویستیەکان ڕۆژێك دێت تێدەپەڕن
ئەگەر مرۆڤ بە ڕووخاوی گەورە بێت
ڕۆژێك دێت بەسەربەرزی بژێت
کەوتووینەتە دەستی دنیایەکی زاڵم
گیرۆدەی لافاوی دەورانی دنیا بووین
ڕۆژێك دێت بە دڵنیاییەوە دەڕۆین بەرەو مردن
ئیتر هەموو شتێك دەسڕێتەوەو تێدەپەڕێت
ئەجەلیش هەموو شتێك دەسڕێتەوە و کۆتایی پێدێ
هەمووی تێدەپەڕێت هەمووی تێدەپەڕێت جیایدەکاتەوە
باوەشەکان لەیەک جیادەکاتەوە و تێدەپەڕێت
ئەو چاوەنەی کە پێدەکەنن ڕۆژێک دەگرین قژەکانیش سپی دەبن
دواتر بەشوێن سەبووری هاوڕێیاندا دەگەڕێین
لەوکاتەدا ڕابردوو زیندوو دەبێتەوە
گەر دەستی بۆبەریت ناگیرێت پێدەکەنێ و تێدەپەڕێت
- Artist:İbrahim Tatlıses