هۆ کاکی پێشمەرگە [Ho Kaki Peshmarga] lyrics
Songs
2024-12-28 01:42:25
هۆ کاکی پێشمەرگە [Ho Kaki Peshmarga] lyrics
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
لە گەڵ گیان و دەروونی چەوساوەکانا دەژی
هەمیشە هاورێی چەک و بڕوا و سەنگەر و کەژی
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
برسیەتی و رەنج کێشانت بوەتە پیشەی چەند ساڵە
ئەبێ هەڵکەی خەبات کەی دژی ئەم ژینە تاڵە
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
بیر و بڕوا تفەنگت مایەی خۆ راگرتنە
بەردەوامیت لە خەبات نیشانەی سەرکەوتنە
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
ژینی کۆشک وتەلارت بن بەرد و ناو چیایە
هەرچی ناوی سامانە شک نابەی لەم دونیەی
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
- Artist:Hama Jaza