Hotel California [Kurdish [Sorani] translation]

Songs   2024-07-03 03:26:17

Hotel California [Kurdish [Sorani] translation]

لەسەر جادەیەکی تاریکی بیاباندا، شنەبایەک بە نێو قژمدا

بۆنی گەرمی گوڵە کۆلیتاسەکان، بەرز دەبوونەوە بە نێو هەوادا

لەوسەرەوە لە دوورەوە، ڕووناکییەکی درەوشاەوەم بینی

سەرم گێژی خوارد و بینینم لێڵ بوو

دەبوو بمێنمەوە بۆ شەوەکە

ئەو لەبەردەم دەرگاکەدا ڕاوەستابوو

گوێم لە زەنگی کڵێسەکە بوو

وە بۆخۆم بیرم دەکردەوە،

دەبێ ئەمە بەهەشت بێت، یاخود دۆزەخ بێت

دواتر مۆمێکی داگرساند و ڕێگەکەی پیشان دام

دەنگ دەبیسترا لە خوارەوەی ڕاڕاوەکەدا

لەو باوەڕەدام گوێم لێبوو دەیان گوت

بەخێربێیت بۆ ئوتێل کالیفۆرنیا

شوێنێکی زۆر دڵگیرە

ڕوخسارێکی چەند شیرینە

ژووری زیادە هەیە لە ئوتێل کالیفۆرنیا

هەر کاتێک لە ساڵەکەدا، دەیدۆزیتەوە لێرە

مێشکی بە شوێن پارەوە بوو، چەمینەوەی مارسیدس

کوڕی زۆر جوان جوانی لە دەوربوو ، کە پێی دەوتن هاوڕێ

چۆن سەمایان دەکرد لە حەوشکەدا، ئارەقی هاوینەی شیرین

هەندێک سەما بۆ مانەوە، هەندێ سەما بۆ لە بیرکردن

منیش کاپتنەکەم بانگ کرد:

تکایە شەرابەکەمم بۆ بهێنە! گوتی:

لە هەزارو نۆسەدو نەوەو شەشەوە ئەو ڕۆحیەتەمان نەبووە

وە هێشتاش ئەو دەنگانە بانگم دەکەن لە دوورەوە

بەخەبەرت دێننەوە لە نیوەیشەودا

تەنها تا گوێت لێیان بێت بڵێن

بەخێربێیت بۆ ئوتێل کالیفۆرنیا

شوێنێکی زۆر دڵگیرە

ڕوخسارێکی چەند شیرینە

چێژ ببینە لە ئوتێل کالیفۆرنیا

سوپرایزێکی چەند جوانە، خووەکانت بهێنە

ئاوێنە بە سەقفەکەوە

شامپانیای پەمەیی لەسەر سەهۆڵ

وە ووتی

ئێمە هەموومان لێرە زیندانین،لە دروستکراوی خۆمان

لە ژوورە گەورەکەدا

کۆبونەوە بۆ ژەمەکە

چەقۆ ستیلەکانیانیان پێدا دەکرد

بەڵام نەیاندەتوانی دڕندەکە بکوژن

دوا شت کە بیرم دێتەوە

ڕام دەکرد بۆ دەرگاکە

دەبوو ڕێگەی گەڕاندنەوە بدۆزمەوە

بۆ ئەو شوێنەی لێوەی هاتبووم

ئارام بە" وتی پیاوی شەوەکە

ئێمە پڕۆگرام کراوین تا وەربگرین

دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت سەر بدەیت

بەڵام هەرگیز ناتوانی بڕۆیت!

The Eagles more
  • country:United States
  • Languages:English
  • Genre:Rock
  • Official site:http://www.eaglesband.com
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Eagles_%28band%29
The Eagles Lyrics more
The Eagles Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs