Kıymetlim [Kurdish [Sorani] translation]
Songs
2024-12-25 16:11:48
Kıymetlim [Kurdish [Sorani] translation]
ناتوانن تۆم لێ وەربگرن
گەردەلوولەکانیش نامێننەوە
گیانەکەم گیانەکەم گوڵم بەنرخترینم
ناتوانن من بێ تۆ بدۆزنەوە
باڵندەکانیش ناتوانن بڕۆن
گیانەکەم گیانەکەم گوڵم بەنرخترینم
ئێواران و بەیانیان
بۆ من وەکو یەکن
نازانم چ پێویست ئەکا؟
ئەم ئاوێنانە بۆچی هەن؟
سەیری جلەکانم بکە
هێشتا تاڵێک لە قژت ماوە
من بە کەسێکی ئاقڵ تێمەگە
لێرە هێشتا شێتێک هەیە
ناتوانم کەسێکی ترم خۆشبوێ
ئەمرم بەڵام سەیری کەسێکی تر ناکەم
ئەمەوێ بە هاوارەوە بڵێم
بە نرخەکەم بگەڕێوە بۆ لام
ناتوانم کەسێکی ترم خۆشبوێ
ئەمرم بەڵام سەیری کەسێکی تر ناکەم
هەر لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەمەوێ بڵێم
بە نرخەکەم بگەڕێوە بۆ لام
بە نرخەکەم لێرەوە وەرە
- Artist:Mustafa Ceceli
- Album:Zincirimi Kırdı Aşk