Kamkaran - خونچەی بەهار [Xwûnchey behar [Spring Blossom]]

Songs   2024-07-04 05:55:11

Kamkaran - خونچەی بەهار [Xwûnchey behar [Spring Blossom]]

کیژە کوردەکەی ماڵ لە ناو هەوار

ئیجازە فەرموو لەیلێ گیان

تا کەی ڕوو بکەینە بار

ئیجازە فەرموو چاو کەژاڵ تا

نازدار نازدار گوڵی بەهاران

سەوڵی نەمامی ناو شەدەلاران

گەر بە شنەی ڕوو بەندت لاچوو

سۆفیش لە داوی جوانیت دەرنەچوو

غەریب غەریب غەریبی شارم

بۆ دوورییەکەت عەزیەتی پارم

نازدار نازدار گوڵی بەهاران

سەوڵی نەمامی ناو شەدەلاران

کیژە کوردەکەی ماڵ لەو بەرزانە

لە شارە شەدەی هەوری لار هەوری هەرزانە

لە شارە شەدەی چاو کەژاڵ هەوری هەرزانە

نازدار نازدار گوڵی بەهاران

سەوڵی نەمامی ناو شەدەلاران

کۆڵانە باخ و شەدەی ئاڵوواڵ

سەرەخان ئەبن و دێ دێ و ماڵ بە ماڵ

غەریب غەریب غەریبی شارم

بۆ دوورییەکەت عەزیەتی پارم

نازدار نازدار گوڵی بەهاران

سەوڵی نەمامی ناو شەدەلاران

Kamkaran more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Persian, Kurdish (Gorani), Kurdish (Kurmanji)
  • Genre:Classical, Folk
  • Official site:http://www.kamkars.net/
  • Wiki:http://en.wikipedia.org/wiki/Kamkaran
Kamkaran Lyrics more
Kamkaran Featuring Lyrics more
Kamkaran Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs