کەوملکە [Kawmlka] [Transliteration]
Songs
2024-11-24 16:13:38
کەوملکە [Kawmlka] [Transliteration]
کەومل کەومل کەوملکە
کێش و هەوری لە مل کە
خۆم دەم دێنم خۆ شلکە
خاڵێ لەسەر گۆناتە
دایم دڵم لەلاتە
خاڵێ لەسەر روومەتی
دایم دڵم لایەتی
هەستە بزانم چەنێکی
ئەونەی کەلەی قەنێکی
هەنار پڕ بە دەنێکی
خەیار گوڵ بە دەمێکی
خرنە خرنەی بازنەکەی
پەنجەی پڕ لە پووڵەکەی
مێخەکبەند و گۆبەرۆک
لەناو کیژانا سەرۆک
لەسەر بانێ و لەبن بانێ
لەسەر کانی و لە کۆڵانێ
هەموو گەنج و لاوی دێ
چاوەڕوانن کەومل بێ
- Artist:Mazhari Xalqi