كێ‌ بێ‌ لەمن ماندووتر بێ‌ [Ke be le min mandutir be] [Kurdish [Kurmanji] translation]

Songs   2024-11-28 07:19:03

كێ‌ بێ‌ لەمن ماندووتر بێ‌ [Ke be le min mandutir be] [Kurdish [Kurmanji] translation]

كێ‌ بێ‌ لەمن ماندووتر بێ‌،

من خۆشەویستێكم هەبوو،

وەكوو دڵۆپە فرمێسكیك

لە گلێنەی چاوەكانما قەتیس مابوو.

لە ڕۆژێكی بەهاری ساڵی حەفتادا

لە چاوەكانم جیا بۆوە

لەو ڕۆژە تاوەكو ئەمرۆ من دێوانەی

ئەو دڵۆپە فرمێسكە بێ‌ سەرو شوێنەم

هەر چەند دەكەم ، جارێكی دی

بۆم ناكرێ‌ بیگێرمەوە ناو گلێنەم

كێ‌ بێ‌ لەمن ماندووتر بێ‌؟

من خۆشەویستێكم هەبوو،

وەكوو هەناسەیەكی پاك

لە سنگمدا

هێلانی خۆی چێ كردبوو.

لە ڕۆژێكی بەهاری سالی خەفتادا .

وەك باڵندە

تۆراو سییەكانمی بەجێهێشت ...

لەو ڕۆژەوە تاكوو ئەمڕۆ

هەرچەند دەكەم ، ئاخ ، ناتوانم

ئەم هەناسە ئاوارەیە

بدۆزمەوە ...

كۆی كەمەوە ...

بیگێرمەوە ناو سییەكانم !

Abdulla Pashew more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:http://facebook.com/abdullapashewofficial
  • Wiki:https://en.m.wikipedia.org/wiki/Abdulla_Pashew
Abdulla Pashew Lyrics more
Abdulla Pashew Featuring Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs