کەتان کەتانە [Ketane ketane] lyrics
Songs
2025-01-01 04:07:57
کەتان کەتانە [Ketane ketane] lyrics
ئەگەر نایزانی گیانەکەم من بۆ تۆ چۆنم
بۆ کزەی کەباب باوانم دێ لە دەروونم
کەتانە، عەمرم کەتانە
دەم کوڵ دەم بێنە ئەی هاوار دەم بیچکۆلانە
بێنا ماچت کەم باوانم تۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
هەر چی ئەبینم گیانەکەم تۆی تیا ئەنوێنێ
سەر لە نوێ دڵەکەم باوانم دا ئەخورپێنێ
کەتانە، عەمرم کەتانە
دەم کوڵ دەم بێنە ئەی هاوار دەم بیچکۆلانە
بێنا ماچت کەم باوانم تۆ ئەو قورعانە
خاڵ دانە دانە
خۆزگە ئەمزانی گیانەکەم شەو جێگات کامە
دامنای لە بەخەڵ باوانم سێو و شەمامە
کەتانە، عەمرم کەتانە
دەم کوڵ دەم بێنە ئەی هاوار دەم بیچکۆلانە
بێنا ماچت کەم باوانم تۆ ئەو قورعانە خاڵ دانە دانە
- Artist:Nasir Rezazî
- Album:Saqî (1988)