کۆچ [Koch] lyrics
Songs
2024-12-02 10:50:04
کۆچ [Koch] lyrics
ئەگەر پرسیان یارو ھا لە کوێ
نایژم جێم و ھێشت ئێژم ھا ناو ڕێ
خەریکە تێتۆ بۆ لای یارەکەی
نایژم خەریکی لێرە بار ئەکەی
باران بەر ماڵمان وەک لێوت سوورە
من خاس ئەزانم یادم لێت دوورە
تۆ دڵت خۆش بێ لێم گەڕێ و بڕۆ
ژینم لەسەر ئاو ماڵ وێرانم ڕۆ
ئەگەر پرسیان چۆن بوو جیا بووی
نایژم بێ وەفای نایژم گشتی تۆی
ئێژم ئەو خاس بوو قەدریم نەزانی
من ناپیاگ بووم ئیتر نەیتوانی
ئەگەر پرسیان ھا لە کوێ ماڵت
ئێژم ھا لە ناو چاوەکان یارم
با کەس نەزانێ بێ کەس و کارم
با ھەر نەزانن ماڵ وێرانم و کرد
با ھەر نەزانن بریندارم و کرد
با برۆن بێژن شێتە و بێ کەسە
داماو و تەنیاس ھەر مەرگی بەسە
ھەی داد و بێ داد دەرمانم نییە
من چاوەڕێ نیم چاوانم نییە
تۆ دڵت خۆش بێ لێم گەڕێ و بڕۆ
ژینم لەسەر ئاو ماڵ وێرانم ڕۆ
- Artist:Sana Barzanji