کوردستان [Kurdistan] [English translation]
Songs
2024-11-05 01:44:07
کوردستان [Kurdistan] [English translation]
کوردستان ؛ جێگامی جێی هه‌زار ساڵه‌م
په‌روه‌رده‌ی ئه‌م دۆڵ و سه‌ر لوتکه و یاڵه‌م
هه‌ناسه‌م تێر بۆنی بای کوێستانته
دوو لێوم پاراوی به فراوانته
سرنجم ڕاهاتووی زیوی زه‌ڕکه‌فته
به زه‌ردی سه‌ر به‌فری ئێواره وه‌خته
گوێم فێره بیستنی خوڕه‌ی قه‌ڵبه‌زه
له‌و عاسته‌ی ژوور به‌فره ، داوێن گیای سه‌وزه
زمانم پشکوتووی قسه‌ی جوانته
قسه‌ی ناو گۆرانی شاخاکانته
هی ناو چیرۆکی گوێ ئاگردانته
هی ناو لایلایه‌ی مناڵانته
قوڵپێ با خوێنی ناو ده‌ماره‌کانم
به زه‌بری عیشقی تۆ نه‌یدا نه‌زانم
عه‌شقی تۆ ، ئه‌ی دایکی خۆم و هاوخوێنم
هه‌ر له پشتی باوکا چووه هه‌وێنم
ئه‌شچێته هه‌وێنی کوڕ‌و کوڕه‌زا
تا تاقێ کورد مابێ له چیای به‌رزا
- Artist:Abdulla Goran