کوردستان [Kurdistan] lyrics
Songs
2024-12-28 09:04:06
کوردستان [Kurdistan] lyrics
کوردستان، جێگای بەچکەشێرانە
جێگای هەوارگەی، کورد وگۆرانە
خوایە هەر خۆش بێ، بۆمان تا سەربێ
پاشماوەی خاکی، ماد و بابانە
خۆشترین جێگای، ڕووی سەرزەمینە
بەهەشتی ئاوای، ڕۆژی دوایینە
خوایە ئاوا بێ، نەیکەی وێرانە
چەندە دڵگیر و جوان و شیرینە
پڕ لە شاخ و کێو، چیا و ڕووبارە
هەموو سەیرانگا و گوڵ و گوڵزارە
چوار وەرزی لەلا، هەروەک بەهارە
بۆ هەر لا ئەڕۆی، هەر مێرگوزارە
گەر باوەڕ ناکەی، هەڵسە بێرە لام
بتگێڕم بەناو، پێنجوێن و پیرمام
بتبەم بۆ سۆلاڤ، بۆ پیرەمەگرون
شەقڵاوە و قەندیل، با بتکەن سەرسام
هەر کەس نەیدیبێ، خاکی کوردستان
نازانێ مانای ژینی ئینسان
نازانێ چیە مانای دڵداری
نازانێ بۆچی هاتۆتە جیهان
هەر وا ئەزانێ ئەم سەرزەمینە
جێگای خواردن و خواردنەوەو ژینە
نازانێ خۆشی دیمەنی جوانی
خاکی کوردستان چەندە ڕەنگینە
- Artist:Homar Dzayi