کوردستان [Kurdistan] [Transliteration]

Songs   2024-12-29 02:16:06

کوردستان [Kurdistan] [Transliteration]

ماڵ و دنیای من کوردستان

بە باوك و برا بۆت بەقوربان

ساتێ ژین لە لات بە دنیای نادەم

شەرت بێ لەو دنیاش لە یادت نەکەم

هەزار ئەوەندە تاریکی بەسەر دنیا باڵ بکێشێ

هەرگیز ناتوانێ تروسکەی مۆمێك لە شەودا داپۆشێ

گەر دوور بین لە تۆ کوردستان خەممان زیا دەکا

سەرمان پێشکەش گیانمان فیدای ئەم خاکە پاکە

بەفری زستانی شاخ وکێوانت

پارچەن لە گیانم ببمە قوربانت

چرا بۆ تاریکی، نەك بۆ ڕووناکی

کاتێ ڕۆژهەڵات چرای دنیام بۆچی؟

هەزار ئەوەندە باری ژینم بە ئەشکەنجە و سزا بژیم

هەرگیز نابێ کوردستانم چۆڵتکەم ئەی خاکی جوانم

کوردستانم ، نیشتیمانم، خاکی دێرینم

دووریت وەرزی سامناکییە، چۆن بەجێت بهێڵم

چرا بۆ تاریکی، نەك بۆ ڕووناکی

کاتێ ڕۆژهەڵات چرای دنیام بۆچی

وتنی: کەمال محمد و کاروان عوسمان

Karwan Osman more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:https://www.facebook.com/karwanosman
  • Wiki:http://ckb.m.wikipedia.org/wiki/%DA%A9%D8%A7%D8%B1%D9%88%D8%A7%D9%86_%D8%B9%D9%88%D8%B3%D9%85%D8%A7%D9%86
Karwan Osman Lyrics more
Karwan Osman Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs