کوردستانی خۆش [Kurdistani Xosh] lyrics

Songs   2024-07-04 15:47:49

کوردستانی خۆش [Kurdistani Xosh] lyrics

کوردستانی خۆش، نیشتمانی جوان

تۆ قیبلەگاهی، منی بێ گومان

چاوم پشکووتوی شاخەکانتە

فێری ژیانی باغەکانتە

دەنگی شمشاڵی شوانەکانت

خوڕەی ئاوەکەی نشێوەکانت

نەونەمامێک بووم، لەم خاکە ڕووام

بە خۆشەویستی وڵات ئاو درام

خۆشی ژیانم خۆشی ژینتە

ئێشی ژینی من، ڕۆژی شینتە

چونکە کوردستان نیشتمانی جوان

تۆ قیبلەگاهی منی بێ گومان

ئەرێ وڵاتم وڵاتی زۆر جوان

ژیان هەر بۆ تۆ، بۆ دوژمن نەمان

چالاکی و خەبات، سەربەرزی و ژیان

لە پێناوتا سەر و ماڵ و گیان

چونکە کوردستان نیشتمانی جوان

تۆ قیبلەگاهی دڵی بێ گومان

Mazhari Xalqi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Mazhar_Khaleqi
Mazhari Xalqi Lyrics more
Mazhari Xalqi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs