L'affiche rouge [Kurdish [Sorani] translation]

  2024-09-20 00:13:15

L'affiche rouge [Kurdish [Sorani] translation]

نە ناوبانگتان ویست، نە گریان

نە شین و نە دۆعای مردوو

یانزە ساڵ، یانزە ساڵ خێرا تێ پەڕی

ئێوە تەنیا چەکەکانتان بەکار هێنا

مەرگ پارتیزانەکانی چاوترسێن نەکرد

وێنەکانتان لە سەر دیواری شارەکەمان بوو

ڕیش ڕەشی کردبوو و بە شەودا ترسناک بوو

پۆستەرەکە وەک پەڵە خوێنێک بوو

دەربڕینی ناوەکانتان زەحمەت بوو

دەیانەویست ترس بخەنە دڵی ڕێبوارەکانەوە

دەیانەویست وەکوو فەڕانسەییەک سەیرتان نەکەین

خەڵکی ڕۆژانە تێ دەپەڕان، بە بێ ئەوەی سەیرتان بکەن

بەڵام لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا پەنجەگەلێکی سەرگەردان

لە ژێر وێنەکانتاندا نووسییان: ئەوانە بۆ فەڕانسا مردوون

لەوە بەدوا بەیانییە خەمناکەکان گۆڕان

هەموو شتێک ڕەنگی بەفەری گرتبوو

دواییەکانی شوبات بوو، کۆتایی ژیانی ئێوە

یەکێک لە ئێوە لە سەرخۆ وتی: خۆشی بۆ هەمووان، خۆشی بۆ ئەوانەی لە ژیان دەمێننەوە

من دەمرم، بە بێ هیچ ڕقێک بەرانبەر بە گەلی ئاڵمان

ماڵئاوا خەم و خۆشی، ماڵئاوا گوڵەباخ

ماڵئاوا ژیان، ماڵئاوا ڕووناکی و با

ئێوەی کە لە نێو جوانی دا دەمێننەوە:

هاوسەرگیری بکەن، دڵخۆش بن و هەندێ جاریش بمهێننەوە یاد

هەر کات شەڕ لە ئیرەوان دا کۆتایی پێ هات

و هەتاوی زستان گردەکەی ڕووناک کردەوە

چەند جوانە سرووشت و چەند شکاوە دڵی من

لە شوێن هەنگاوەکانی ئێمە، داد دێت

مێلینەی من، خۆشەویستی من، بێکەسەکەی من

بەردەوام بە و مناڵت ببێ

بیست و سێ کەس گوللەباران کران

بیست و سێ کەس کوژران، پێش ئەوەی کاتی بگات

بیست و سێ بێگانە بوون، لە ڕاستشیدا برا بوون

بیست و سێ عاشقی ژیان بوون کە بۆ ژیان مردن

بیست و سێ کەس هاواریان کرد فەڕانسا و کەوتنە زەوی

  • Artist:Léo Ferré
  • Album:Les Chansons d'Aragon (1961)
Léo Ferré more
  • country:France
  • Languages:French, Italian
  • Genre:Singer-songwriter
  • Official site:http://www.leo-ferre.com/accueil/accueil.html
  • Wiki:https://fr.wikipedia.org/wiki/Léo_Ferré
Léo Ferré Lyrics more
Léo Ferré Featuring Lyrics more
Léo Ferré Also Performed Pyrics more
Excellent recommendation
Popular