هەوری پاییز/لە دەریاوە [La Daryawa] lyrics

Songs   2024-12-27 01:38:27

هەوری پاییز/لە دەریاوە [La Daryawa] lyrics

لە دەریاوە قەتارەی هەوری بارشت کەوتە دووی پێشەنگ

بەسەر سنگی چیادا چۆکی داداوە، کش و بێدەنگ

بەسەر پایزی زەردا با بەخوڕ بگری، بە کوڵ بگری

لەسەر ئاخر گەڵا، ئاخر چڵی تەنیایی گوڵ بگری

بەخوڕ بگری، بەکوڵ بگری بەسەر دەشتودەری وشکا

بەسەر داری گەڵازەردا، بەسەر پووشا، بەسەر دڕکا

بەسەر سەرچاوەیی کزرا، بەسەر زیخی چەمی دێما

بەسەر هەر وشکییەکا وا لەهاوینی گەرم جێما

بەڵێ بگری، بەکوڵ بگری، هەتا ئاخر دڵۆپ بگری

بەگریەی هەوری پایز، با نوقم بێ سینەیی کزری

بەفر ئاسۆی بڵند بگرێتە چوارچێوەی بلوورینی

لە چەم هەڵسێ خوڕە و هاژەی شەپۆلی ئاوی خوێنینی

دڵۆپی سارد و فێنک با لەسەر دارودەوەن بڕژێ

پەپولەی زەردی ئاڵتونیی، لەسەر لق هەڵوەرێ، بپژێ

بەڵێ، بگری هەور، بارانی پایز بێ وچان بگری

لەسەر باغچەی گوڵێ، وا سیس ئەبێ ئاخر چڵی عومری

بگرمێنێ، تەپ و نم، دابکا، بیکاتە شەست، هەرگیز

نەوەستێ قوڵپی گریانی، نەوەستێ هەورەکەی پایز

تەبیعەت زەرد و ژاکاوە، لەحاڵی گیان کەنشتایە

نیشانەی ماتەمی پایز لە فرمێسکی درشتایە

Marzia Fariqi more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Marzia Fariqi Lyrics more
Marzia Fariqi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs