لەگەڵمابی [Lagalma bi] [Transliteration]
Songs
2024-12-29 02:06:47
لەگەڵمابی [Lagalma bi] [Transliteration]
لەگەڵمابی دیوارەکان چەند پتەو بن ، چەند سامناك بن
هەر ئەڕوخێن ، لەگەڵمابی ، لەگەڵمابی
هەر ئەڕوخێن ، خۆیان ناگرن
لەگەڵمابی گورانیەکان دەست لە یەخەی خۆر بەرنادەن
بۆی دەسوتێن ، بێزار نابن ، بێزار نابن ،
تۆش ئەبیتە دایکیان
لە گەڵمابی ئەم ڕێگایە چەند تاریك بێ ، لێی ناترسم
دڵنیابە بەهێزترم لەو خەمانەی ڕێم پێدەگرن
زەمانێکە ئێش و ئازار پێشوازیمە بۆ ئەم ڕێیە
بە تەنهام و لە خۆم ونم
دە دەست بەرە دەستی ماندووم
دە دەست بەرە دەستی ماندووم
با پێکەوە یەك ڕێ بگری
کاروان عوسمان
- Artist:Karwan Osman