لاوکی هەڵەبجە [Lawki Halabja]
Songs
2024-12-28 00:59:38
لاوکی هەڵەبجە [Lawki Halabja]
بەتەنها جێی مەهێڵن، ئەمشەو زریان ئەیچێنی
تەم ومژ دای دەپۆشێ، مانگە شەو دەی ڕفێنێ
گەروم بەگزنگ تەڕ کەن ، زامەکانم بەشیلان
بەگۆرانی دامپۆشن، یان بەسەوزی دارستان
بەتەنیا جێی مەهێڵن مناڵێکی لاسارە
شار بەردەباران دەکا و مانگ دەکا بەکۆلارە
ئاشقێکی لاسارم بروسکە و با دەمچێنێ
بەتەنها جێم مەهێڵن، مانگە شەو دەمڕفێنێ
- Artist:Hamid Osman