Love Story [Kurdish [Sorani] translation]
Love Story [Kurdish [Sorani] translation]
ڕوحی ونبوو
ئەژی بەڵام زۆر بەکەمی قسە ئەکا
چاوەڕێی ئەکا
لەپێش ئەم وێنە کۆنەیا
ئەو ، ئەو شێت نیه
ئەو پێی وایە ئەمە هەموو شتێکه
لە هەموو شوێنێ ئەیبينێ
بەپێوە چاوەڕێی ئەکا
گوڵێک لەدەستيدايه
بێجگە لە ئەو، چاوەڕێی هیچ ناکا
هيچ شتێک لە دەوری ئەو مانای نيه
وه هەواکەش قورسه
سێرکردنێکی نادیار
ئەو تەنهایه، هەندێ جار قسەی لەگەڵا ئەکا
ئەو ، ئەو شێت نیه
خۆشی ئەوێ هەرئەوەیه
لە هەموو شوێنێ ئەیبينێ
چاوەڕێی ئەکا بە پێوه، بەپێوه
گوڵێک لەدەستيدايه
نا، هيچ شتێک نایگەڕێنێتەوه
لە چيرۆکی خۆشەویستی ئەودا
لە چيرۆکی خۆشەویستی ئەودا
لە چيرۆکی خۆشەویستی ئەودا
چيرۆکی خۆشەویستی ئەو
دەستم بگرە
بەڵێنم پێ به کە هەموو شتێک باش ئەبێ
لە ئامێزم گرە بە توندی
لە تەنیشتی تۆدا هێشتا خەون ئەبينم
بەڵێ، بەڵێ ئەمەوێ پشوو بەم
بەڵام ئیتر لەمەودوا لە خۆشەویستی نازاتم
زۆر گەمژە بووم
لێت ئەپاڕێمەوه بۆستە، بۆسته
چەن پەشیمانم، نا من
ئەم هەموو شتانەم نائەویست
دەوڵەمەند ئەبم و
هەموو زێڕەکانمت پێشکەش ئەکەم
،ئەگەر بەلاتەوە گرنگ نیه من
چاوەڕێت ئەکەم لای بەندەرەکه
ئەگەر پشتگوێشم خەی
دوا هەناسەی ژیانمت پێ ئەبەخشم
لە چيرۆکی خۆشەویستی مندا
لە چيرۆکی خۆشەویستی مندا
لە چيرۆکی خۆشەویستی مندا
چيرۆکی خۆشەویستی من
مۆمێک
ئەتوانێ شەو ڕوناک کاتەوه
زەردەخەنیەک
ئەتوانێ ئيمپراتۆرێ دروست کا
وه تۆی لێیه
وە منی لێیه
وە هیچ کەس بڕوای پێ نیه
بەڵام عيشق گێلێک ئەکا بە پاشا
وه ئەگەر پشتگوێم خەی، دەجەنگم هێشتا دووباره
ئەمه چیرۆکی خۆشەویستی تۆیه
ئەمه چیرۆکی خۆشەویستی تۆیه
چیرۆکی ژیانه
چیرۆکی خۆشەویستی
هاواری خۆشی
هەندێک فرمێسک، ئەڕۆین
لەناو ئەم چيرۆکی خۆشەویستییەدا ئەژین
چیرۆکی خۆشەویستی
چیرۆکی خۆشەویستی
چیرۆکی خۆشەویستی
چیرۆکی خۆشەویستی..
- Artist:Indila
- Album:Mini World (2014)