کچ و کوڕ lyrics

Songs   2024-11-07 12:34:13

کچ و کوڕ lyrics

کچ لەدووی کوڕ ناگەڕێ، هەر کوڕ بە کچ حاشا ئەکا

ئەو کچە مەعسوومە ناحەق سەرکز و ڕیسوا ئەکا

کوڕ ئەگەر حەز کا لە کچ، جا وردەوردە دێتە لای

گفتوگۆی شیرین و جوان و پێکەنین بەرپا ئەکا

چۆنی خانم بەسیە تا کەی هەر لە ماڵی باب ئەبی

هاوسەری تۆ زۆر مناڵە، جووتی خۆی پەیدا ئەکا

ساڵێ تر گەر شوو نەکەی ئینجا ئەڵێن پێت پیرەکچ

ئەو دەمە پیرێ لەگەڵتا مامەڵە و سەودا ئەکا

لاچۆ باوکم، من لە کوێ و شووکردنی ئێستام لە کوێ

هاوسەری من، لەم وڵاتە کەی خەیاڵی وا ئەکا

گەورەکچ بنواڕە بۆ من، تۆ سەری باوک و برات

وا دڵم بۆ تۆ تەواوی شین و واوەیلا ئەکا

با من و تۆ پێکەوە پەیمانی یەککەوتن بدەین

جا بزانین کێ بە دڵ پەیمانەکە ئیمزا ئەکا

وا بنووسین یا وەسڵ بۆ یەکتری یا خاکی گۆڕ

هەر کەسێ داوات بکا، بێسوودە خۆی ڕیسوا ئەکا

بۆ منیش مڵکی بەهەشت پڕ بێ لە حۆر و بمدەنێ

گەر دڵم بۆی ڕاچەنێ دووسەد کەڕەت بێجا ئەکا

مۆختەسەر بەم جۆرە فێڵە کار ئەقۆمێنێ تەواو

ئەو کچە بێچارەیە تووشی هەزار غەوغا ئەکا

هەر کچێ ئەم وەسیەتەم بگرێتە دڵ تێ ناکەوێ

یاری چی؟ سەد تف لە چارەی داکەخۆگێی وا ئەکا

Qani more
  • country:Iraq
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:Poetry
  • Official site:https://www.youtube.com/watch?v=Gb9FezK4j94
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Qani
Qani Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs