ماچمکە [Machmka] lyrics
Songs
2024-11-22 05:06:48
ماچمکە [Machmka] lyrics
ماچم که
ماچی بێ دوایی
به شیله‌ی لێوت مه‌ستم که وه‌کو باده‌ی خوایی
ماچم که
ماچی بێ دوایی
ئه‌ترسم ئه‌مه‌یان ببێ به ماچی دوایی
گه‌ر به‌جێم بێلێ
هیچم پێ ناهێڵی
له تین و له دین و له ژین
مه‌مخه‌ره ئه‌م باره
دڵ بۆ تۆ زامداره
هه‌ر بۆ تۆ پڕه له ئه‌ڤین
هه‌ناوم
سه‌یری نێوچاوم
تۆ جارێک خۆتی تیا ئه‌بینی به‌لام من تا ماوم
ماچم که
ماچی بێ دوایی
ئه‌ترسم ئه‌م ماچه ببێ به مالئاوایی
ماچێکی ئه‌م لێوه
گازێکی ئه‌م سێوه
ساریژ ئه‌که‌ن کۆنه برین
دڵم مه‌شکێنه چیتر مه‌مگریه‌نه
سینگتم بۆ بکه به سه‌رین
ماچم که
ماچی بێ دوایی
به شیله‌ی لێوت مه‌ستم که وه‌کو باده‌ی خوایی
ماچم که
ماچی بێ دوایی
ئه‌ترسم ئه‌مه‌یان ببێ به ماچی دوایی
کێ ئه‌ڵێ ئه‌م ماچه نابێ به ماڵئاوایی
- Artist:Homar Dzayi