Mama [English Version] [Kurdish [Sorani] translation]
Mama [English Version] [Kurdish [Sorani] translation]
دایە، تکایە مەگری چونکە کوڕەکەت پێویستە جێت بهێلێت
دایە، ئۆه تکایە وامەکە جیابوونەوەکە ئازارت بات
کوڕە بچووکەکەت گەورە دەبێت
بەڵام خەمگین مەبە کاتێ ئەو دەڕوات
هیچ شتێك هەرگیز ناتوانێ جێگای
گەرمی و گوڕی سۆزی باوەشت بگرێتەوە
دایە، ڕۆژێك دێت ئێمە بەیەکەوە دەبین جارێکی تر
ئۆه دایکی ئازیزم، ئەوسا ئێمە لە جاران کامەرانتر و دڵخۆشتر دەبین
کاتێك تاریکی ئێوارە باڵ دەکێشێت
وە ڕۆژگارە جوان و شیرینەکان بەسەر دەچن
ئینجا بە سەعات دێتەوە یادم
کاتێك لەنێو قۆڵ و باوەشتدا ڕادەکشام
دایە، نامەوێت فرمێسکەکانت ببینم
بیر لە ساڵە خۆشترینەکان بکەوە
دایە، تکایە مەگری چونکە کوڕەکەت پێویستە جێت بهێلێت
دایە، ئۆه تکایە وامەکە جیابوونەوەکە ئازارت بات
کوڕە بچووکەکەت گەورە دەبێت
بەڵام خەمگین مەبە کاتێ ئەو دەڕوات
هیچ شتێك هەرگیز ناتوانێ جێگای
گەرمی و گوڕی سۆزی باوەشت بگرێتەوە
دایە، ڕۆژێك دێت ئێمە بەیەکەوە دەبین جارێکی تر
.ئۆه دایکی ئازیزم، ئەوسا ئێمە لە جاران کامەرانتر و دڵخۆشتر دەبین
- Artist:Heintje