مەگری [Megrî] lyrics
Songs
2024-11-07 20:29:03
مەگری [Megrî] lyrics
ئەتۆ بە گریان وا بە داخ و کوڵ
ئەمن لێم حەرام ڕەنگی باخ و گوڵ
دە مەگری مەگری چاوت جوانە
حەیفە بۆ چاوی ئەو گریانە
هاتووچۆ مەکە لەو بەر هێوانە
بەو هاتووچوونەت ماڵم وێرانە
دڵم نێچیری زوڵفی خاوی تۆ
سەرم ئەسیری نازی چاوی تۆ
دە مەگری مەگری هەی چاوکاڵم
بۆ دەگری هەی ڕۆ هاوار بە ماڵم
ئەتۆ بە گریان وا بە داخ و کوڵ
ئەمن لێم حەرام ڕەنگی باخ و گوڵ
دە مەگری مەگری چاوانت دێشێ
کێ بێ کێ بتوانێ نازت بکێشێ
- Artist:Bijan Kamkar
- Album:Sevi sour