مه‌له‌ جوان [Mele cjuan] [Transliteration]

Songs   2024-12-23 19:40:39

مه‌له‌ جوان [Mele cjuan] [Transliteration]

مه‌له‌ جوانه‌كه‌ى سه‌ر دارى كانى

بۆچ ئه‌ناڵێنى هه‌تا به‌يانى

هيچ كه‌س ناتوانێ تا ڕۆژ بناڵێ

مه‌گه‌ر ئاشقى دێوانه‌ى خاڵێ

وه‌ره‌ هه‌ردووكمان ناڵه‌مان يه‌كخه‌ين

به‌ڵكوو به‌و ئيشقه‌ نيشتيمان سه‌رخه‌ين

ناڵه‌ى من له‌ شه‌وق ئه‌و ڕوخساره‌يه‌

ئاهم له‌ دوورى ئه‌و ديداره‌يه‌

ئه‌وه‌ من دياره‌ بۆ يار ئه‌ناڵم

تۆ له‌ جه‌ورى كێ هاوار به‌ ماڵم

تۆ كێ ده‌روونى لێ هه‌ڵقرچاندى

كام ياره‌ وا به‌م ده‌رده‌ى گه‌ياندى

دياره‌ من و تۆ هه‌ردوو هاوده‌ردين

هه‌ردووكمان وه‌ك يه‌ك تووشى يه‌ك ده‌ردين

Hossein Sharifi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:Folk
  • Official site:
  • Wiki:
Hossein Sharifi Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs