مە‌یلی وڵات [Meylî welat] lyrics

Songs   2024-07-07 02:31:17

مە‌یلی وڵات [Meylî welat] lyrics

چە‌ند ڕۆژێکە‌ دڵم مە‌یلی ئێوارانی وڵات ئەکا

چاوم مە‌یلی سەرچنار و شنە‌ و ئاوی وڵات ئەکا

ئە‌ی نیشتمان ئێمە‌ بێ تۆ ڕووبارێکین ڕۆخمان کوژراو

ئێمە‌ لێرە‌ ئێمە‌ بێ تۆ بەهارێکین گوڵمان کوژراو

خۆزگە‌ دە‌کرا لە‌سەر باڵی گۆرانییە‌ک دەهاتمە‌وە

‌لە ‌شە‌قاما لە‌ کۆڵانا وە‌ک پەپوولە ئەخولامەوە

ئە‌ی نیشتمان قە‌زای بە‌فری کوێستانە‌کە‌ت لە ‌ئێرە‌ خە‌م

قە‌زای هۆبە‌ی گەرمیانە‌کە‌ت سە‌د هە‌زار جار لە ‌ئێرە‌ خە‌م

چۆلە‌کە‌ی سەر هەر چڵێکت سە‌د کە‌ناری ئێرە‌ دێنێ

شەرم و بزە‌ی هەر شۆخێکت سە‌د فریشتە‌ی ئێرە‌ دێنێ

چۆن بیر دە‌چێ بادە‌ی ئە‌وێ و چپە‌ و ڕازی دڵدارانی

گە‌ڵای زەردی پیرە‌دار و کوانووی گەرمی ئێوارانی

Necmedîn Xulamî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Necmedîn Xulamî Lyrics more
Necmedîn Xulamî Featuring Lyrics more
Necmedîn Xulamî Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs