من ڕەنجدەرم [Min Rencderim] [Transliteration]
Songs
2024-12-27 02:13:27
من ڕەنجدەرم [Min Rencderim] [Transliteration]
ئەی هاوڕێیان، من ڕەنجدەرم
شۆڕشگێر و کۆڵنەدەرم
ئەم بانگەوازەی کوردستان
ئەگەیەنم بە گشت جیهان
وەرن شۆڕش گەرمە یاران
بە ڕابەری کرێکاران
قەت مەترسن لە تێکۆشان
تاکوو بگەین بە ئامانجمان
ئەو کەسەی لە مردن ترسا
لە کاروانی خەبات جێما
ئەڵێم بە زۆرداری خوێن ڕێژ
دەروونم دڵی سزاکێش
قایمترم لە پەت، ئاسن
بۆیە بێ باکم لە مردن، من لە مردن
ئەی ملکەچانی ترسنۆک
وەک ئێوە نایەمە سەر چۆک
سڵ ناکەم لە مەرگ و نەمان
گیان بەخت ئەکەم لە ڕێی ئینسان
- Artist:Sirûdî Kurdî / Sirûda Kurdî