من عاشقم [Mn Ashqm] [English translation]
Songs
2024-11-02 15:27:03
من عاشقم [Mn Ashqm] [English translation]
من عاشقانە، ڕاستگۆیانە دڵم دا پێت
تۆ بێباک بووی، بێوەفا بووی خستە ژێر پێت
تۆ گیرۆدەی ماڵی دنیا و کەیف و سەفای
تۆ لەگەڵ خۆت و ڕۆحی خۆشت بێوەفای
من عاشق و تۆ خۆفرۆش
من عاشق و تۆ دڵ فرۆش
کۆتایی بێ، کۆتایی بێ، کۆتایی بێ
تۆ نە جارێک، هەزاران جار بەجێت هێشتم بێ باکانە
گوێت نەدا بەو وەفا و سۆزەی لە ڕێگای عەشقی تۆم دانا
ڕۆح و گیانم هەست و سۆزم لە ژێر پێته
هەرچی کردت دڵم نەهات پێت بڵێم نا
من عاشق و تۆ خۆفرۆش
من عاشق و تۆ دڵ فرۆش
کۆتایی بێ، کۆتایی بێ، کۆتایی بێ
هۆنراوەی : کاک هەردی سەڵاح
- Artist:Goran Salih
- Album:Yadî To