من هەر تۆم لە دڵدایە [Mn har tom la dldaya] lyrics
Songs
2024-07-04 16:41:14
من هەر تۆم لە دڵدایە [Mn har tom la dldaya] lyrics
چەند جوانە دەر و دەشت، وەرن لالەزاران
وەک نەخشی خەیاڵە، کەژ و کێو و نساران
ئەوڕۆ چەمەن و باخ، بەسەر جیلوەیی ڕەنگین
کردوویە لە بەر بەرگی خەزانی گوڵ و نەسرین
هەروایە چەمەن، ساتێ گوڵەو، ساتێکی خەزانە
وەک نەخشی ئەمەل، ساتێ نوورە، تاوێکی فەغانە
تۆ خەم مەخۆ ئەی دڵ کە جەفا ڕەسمی زەمانە
تۆیش هەروەکو دونیای، کە بێ شەرت و بەقایە
تا ماوە ئەمن تۆم گوڵم هەر لە دڵایە
قوربانی خەزانی وەفا و عێشق و سەفاتم
حەیرانی بێ مەیلی و ناز و جەور و جەفاتم
من مەستی نیگای چاوی گەشت، دایم دڵ لە لاتم
من مونتەزیری بەهارەکەی، ئەوین و وەفاتم
تۆ کیژۆڵەی کورد و منیش خاکی بەرپاتم
- Artist:Mazhari Xalqi