مزگێنی [Mzgeni] lyrics
Songs
2024-11-25 01:11:32
مزگێنی [Mzgeni] lyrics
ڕۆژانێکە وا هەست ئەکەم جارێکیتر یەیتەوە لام
بە ئومێدی رۆژێکی وام دەست لەسەر دڵ چاولە رێگام
ناسۆری ئەو هەمو ساڵە تۆی لە رٶحی من دا نەبڕی
هێلانەی تۆ دڵی منە. هەر دێیتەوە چەن دور بفری
گەر بێیتەوە گەورە ترین خەونی عومرم بەدی دێنی
کەسێ مژدەی تۆم بداتێ چی پێبدەم بە مزگینی
تۆ هەنگاوێک بەرەو من بێیت لێرە گوڵیک سەر دەردێنێ
بەفری سەرم ئەتووێتەوە وەک پرچی تۆ رەش ئەنوێنێ
کەتۆ ون بویت لەبەر چاوم سوێ چوە ناو ئێسک و خوێنم
هیوا و تاسەی بینینەوەت وای کردوە تا بمێنم
- Artist:Rawa Jamal