نەتۆری [Ne toori] lyrics

Songs   2024-11-21 23:13:00

نەتۆری [Ne toori] lyrics

ئەم ماڵە هەژاریمە بە سەرما نەرۆخێنی، نەتۆری

سەر لە خۆم لە ماڵ و مناڵم نەشێوێنی، نەتۆری

ئەم ماڵە بە بۆنەی تۆوە بەرپایە ئەزیزم

لانەیەکی فەقیرانەیە بۆمی نەڕمێنی، نەتۆری

نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری

وەڵا نیەسم تاقەتی دووری

بیڵا نیەسم تاقەتی دووری

تۆ بڵێ شاخی مار، شیری مەلیچک بۆت ئەسێنم، نەتۆری

تۆ گیانو بوێ، هەر بەخودا بۆت دەرەهێنم، نەتۆری

بەو شەرتە کە دیسان وەکو جاران تۆ لە لام بی ئەزیزم

ئاوازی هەزار بولبولی شەیدات بۆ ئەخوێنم، نەتۆری

نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری

وەڵا نیەسم تاقەتی دووری

بیڵا نیەسم تاقەتی دووری

بەینی من و تۆ حەیفە کە تێکی بشکێنن، نەتۆری

مەیڵانە کە دڵ ئێمە لە یەکتر بڕەوێنن، نەتۆری

گوێ مەگرە لە تانەو تەشەری خێڵی بەخێڵان ئەزیزم

ڕۆژێک نیە سەد لانە لە سەد لا نەشێوێنن، نەتۆری

نەتۆری نەتۆری کچێ نەتۆری

وەڵا نیەسم تاقەتی دووری

بیڵا نیەسم تاقەتی دووری

Abbas Kamandi more
  • country:Iran
  • Languages:Kurdish (Sorani), Kurdish (Gorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:https://en.wikipedia.org/wiki/Abbas_Kamandi
Abbas Kamandi Lyrics more
Abbas Kamandi Also Performed Pyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs