نه‌ورۆز [Newroz] [Transliteration]
Songs
2024-12-27 01:12:08
نه‌ورۆز [Newroz] [Transliteration]
ڕۆژ له ئاسۆی سوور شه‌وق ئه‌داته‌وه
ده‌ڵێ ئه‌مساڵیش نه‌ورۆز هاته‌وه
سروشت سه‌رپاکی جوانی ئه‌نوێنێ
وه‌ک بووکی ڕازاو خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ
ده‌شت و کوێستان و لووتکه‌ی به‌رزی کێو
بزه‌ی به‌هاریان که‌وتۆته سه‌ر لێو
به‌فری تواوه‌ی سه‌ر شاخی خه‌مبار
ئه‌بێ به فرمێسک چۆڕ چۆڕِ دێته خوار
هاژه‌ی شه‌تاوی بن کوێستانی به‌رز
گابه‌رد ئه‌تلێنێ که‌ژ دێنێته له‌رز
کیژی دارستان له شایی چه‌ما
به مۆسیقای ئاو، دێنه‌وه سه‌ما
باخ و ره‌زی شاخ یان مێرگ و چیمه‌ن
خشڵی ڕازاوه‌ی بژوێنی دیمه‌ن
سه‌وزایی ده‌شت و زنجیره‌ی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانی کوردستان
که‌وی دڵداری ئازادی و جوانی
ده‌روونی که‌یلی سۆزی گۆرانی
به‌ری حه‌سره‌تی دڵ ئه‌کاته‌وه
بانگی په‌ڕِاوپه‌ڕِ ده‌نگ ئه‌داته‌وه
له سه‌ر قه‌ندیل و شاهۆ و نه‌که‌رۆز
ئه‌ڵێ گه‌لی کورد نه‌ورۆزتان پیرۆز
- Artist:Necmedîn Xulamî
- Album:Faranji Posh