نەورۆز [Newroz] [Transliteration]

Songs   2024-12-27 20:31:50

نەورۆز [Newroz] [Transliteration]

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە

بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە

چاوگی، ئاگر هێز و گیانمە

باوەڕی بەرزی کوردستان مە

سەیری کەن،سەیری کەن

شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە

گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هەڵکەندووە

پڕ بەدەنگ بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ

کوردستانم جێی شێرانە ئە بێ سەرکەوێ

مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم

بە ڕووناکی لەشم پەردەی شەو ئەدڕێنم

ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە

ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە

بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم

یا پلیشاوەی ژێر هەرەس نەبم

شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم

تاکوو بەخوێن مافی کوردستانم ئەسێنم

جەرگ ئەسووتێ و بۆپڕووزی گەیە ئاسمان

تا لە ئێوە ئاشکرابێ ئەی هەموو جیهان

مێژوومان چەن زوحاک و ماری خستە چاڵ

چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ

هۆنراوه‌ : ع.ع. شه‌ونم

Rafiq Chalak more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:
Rafiq Chalak Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Artists
Songs