نیشتیمانی ئه‌شق [Nishtimani ashq] [Transliteration]
Songs
2024-11-02 15:42:48
نیشتیمانی ئه‌شق [Nishtimani ashq] [Transliteration]
ئه‌ی نیشتیمانی ئه‌شقی من
ئه‌ی که‌ناری خۆزگه‌کانم
وه‌ره با باواش به یه‌ک که‌ین
له توڕه بوون په‌شیمانم
تۆ نازانی چه‌ند دڵ خۆشم
ئه‌و کاتانه‌ی تۆم له لایه
گه‌ر تۆ دوور بی ئه‌من ده‌مرم
له ته‌نیایی و له‌م سه‌حرایه
ئه‌ی قه‌ده‌ری ئومێدی من
تۆ فه‌رهه‌نگی بۆ ژیانم
ئه‌ی شه‌وقی چرای شه‌وانم
من به ئه‌شقی تۆوه جوانم
هه‌رچی نامه له ههستمایه
من بۆ ڕۆحی تۆی ئانێرم
ئه‌وه‌ی هه‌مه پێشکه‌شت بێ
هه‌مووی به جوانیت ده‌سپێرم
تا نه‌مردووم تێر مه‌ستم که
به بینینی ئه‌و چاوانه
با چیتر بێ به‌ش نه‌بم من
له تریفه‌ی ئه‌و ماچانه
- Artist:Goran Salih
- Album:Yadî To